مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە رێكاری یاسایی تووند به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه له‌كاتی گه‌شت و سه‌یراندا ژینگه پیس ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رایگەیاند “سزای سه‌رپێچیكاران له 100 هه‌زار دینار تا 10 ملیۆن دینار ده‌بێت، داواش لە هاوڵاتییان دەکەن هه‌ركه‌سێكیان بینی ژینگه پیس ده‌كات، ڤیدیۆی بگرن و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی رەوانە بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دامه‌زراوه په‌یوه‌ندداره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ راسپێردران كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان بکەن، رێكاری كرداری بۆ پاراستنی ژینگه و سرووشتی كوردستان بگرنه‌به‌ر و سزای دارایی به پێی یاسا به‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بسه‌پێنن كه ژینگه پیس ده‌كات”.
ئەوەشی خستەڕوو ” هه‌ر كه‌سێك پاشماوه‌ی گه‌شت به‌جێبهێڵێت و ببێته هۆی پیسكردنی ژینگه، رێكاری یاسایی به پێی بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی 42 له یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر”.
باسی لەوەشکرد “داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه به‌شداربن له پاك و جوانهێشتنه‌وه‌ی سروشتی كوردستان وه‌كو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، پۆند و به‌نداو و جۆگه و چه‌مه‌كان، شاخ و ده‌شت و دۆڵ و چیا و دارستانه‌كان، پێویسته وه‌كو ماڵی خۆیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، داوا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كیان بینی ژینگه پیس ده‌كات و زیان به سرووشتی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، ڤیدیۆی بكه‌ن و بۆ پلاتفۆرمه‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، یان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس ره‌وانه بكه‌ن”.
ب ح