وادەی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای یادکردنەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خشتە و بەرنامەی فەرمی مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی ئاشکراکراد.

لیژنەی باڵای یادکردنەوەی خامنەیی رایگەیاند “لە رۆژانی(4 تاوەکو 2026/7/9) لە شارەکانی تاران، قوم و مەشهەد مەراسیمەکە بەڕێودەچێت و داوا لە گەلی ئێران دەکەن بەشدارییەکی بەرفراوان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی رێبەری باڵای پێشوو بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامادەکارییەکان بۆ مەراسیمێکی گەورە لەسەر ئاستی جەماوەریی دەستیپێکردووە، تاوەکو بە شێوەیەکی شایستە پڕۆسەکە تەواو بکرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2026/2/28، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشێکی لەناکاوی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ماڵەکەی خۆیدا بە ئامانجگیراو لەگەڵ چەندین کەسی خێزانەکەیی و فەرماندە باڵاکانی ئێران گیانی لەدەستدا، دوای 39 رۆژ لە جەنگ و ماوەی مانگێک لە ئاگربەست تائێستا بەخاک نەسپێدراوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان