مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی گۆڕانکارییەکانی حزبەکەی وەک لێپرسراوی مەڵەبەندی سۆران دەستبەکاربوو، ئاشکرایکرد یەكێتی خاوەنی پێگە و مێژوو و ناونیشانی گەورەیە.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “یەکێتی نامۆ نییە بە گۆڕانکارییەکان و هەمیشە پڕبووە لە وزەی نوێ و داینەمۆی گۆڕانکاریی بووە لەناو حزب و حکومەت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیواخوازن کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەزوویی پێکبێت و چیتر دوا نەکەوێت، حکومەتی نوێ حکومەتێکی سەرتاسەریی بێت و بەبێ جیاوازیی خزمەتی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بنەمای مێژوو و کورسی لە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکات”.
ب ح