دابەشکردنی زەوی لەسنووری سلێمانی بەردەوامە

مەودا میدیا-

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەم هەفتەیەدا قۆناغێکی نوێی پرۆسەکە لەسنووری سلێمانی دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند “رۆژی سێشەممەی داهاتوو، سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەردەقارەمان بە فەرمی دەست بە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکە دەکات و سەرجەم ئامادەکارییە کارگێڕیی و یاساییەکان تەواو کراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم قۆناغە 81 پارچە زەوی لەخۆدەگرێت کە بە شێوازێکی دادپەروەرانە بەسەر ئەو فەرمانبەران و خانەنشینانەدا دابەش دەکرێت کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پڕۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان لە رێگەی سیستمی تیروپشک و بەپێی خاڵبەندیی وردی وەزارەتی شارەوانی دەبێت، ئەمەش بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومیی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت بۆ دڵنیابوونەوە لە شەفافییەتی کارەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان