مه‌ودا میدیا-
كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كار مه‌رجیان هه‌یه و باس له وه‌ده‌كه‌ن، پارێزراوبن له هێرشى مووشه‌كى و قه‌رزه‌كانیش وه‌ربگرنه‌وه.
به‌پێى روونكردنه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى كۆمپانیاكان، کۆمپانیا بیانییەکان وەک مەرجی یەکەم داوای پاراستنی کێڵگە و بیرە نەوتییەکان دەکەن لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و مووشەکی، ئەمەش لەپێناو مسۆگەرکردنی سەلامەتی دامەزراوەکان، ستافە هونەرییەکان و ئەندازیارە بیانییەکان.
هه‌روه‌ها، دانانی میکانیزمێکی روون کە گەرەنتی پێدانی رێک‌وپێکی شایستە داراییە بەردەوامەکانیان بکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، بە شێوازێک کە بگونجێت لەگەڵ هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵیدا.
باس لهوهشكراوه “پابەندبوون بە دانەوەی قەرز و شایستە داراییە کەڵەکەبووەکانی رابردووی ئەو کۆمپانیایانە؛ کە لە پێشەنگیاندا کۆمپانیای نەوتی نەرویجی DNO دێت”.
کۆمپانیای DNOى نەرویجی پێشتر رایگەیاندبوو کە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە رادەگرێت، تا ئەو کاتەی کێشەی شایستە دواکەوتووەکانی چارەسەر دەکرێت کە بە نزیکەی 1 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت.
ع