مه‌ودا میدیا-
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینى ئینته‌رنێتى جیهان ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت‌و كۆمپانیا گه‌وره‌كان بوارى ته‌كنه‌لۆجیا رسومات نه‌ده‌نه ئه‌و وڵاته چونكه گه‌رووى هورمزیان به‌كارهێناوه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى میهرى ئێران، له نوێترین راپۆرتیدا، كۆمارى ئیسلامیی ئێران وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له داخستن و رێگریكردن له كه‌شتییه ئێرانییه‌كان، به‌نیازى سه‌پاندنى باج و رسوماته بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانى بوارى ته‌كنه‌لۆجیاو به‌هۆى به‌كارهێنانى گه‌رووى هورمز بردنى كێبڵى ئینته‌رنێتى جیهان به‌ناو گه‌روه‌كه‌دا.
به‌پێى ئاژانسه ئێرانییه‌كه، ئێران داواى كردووه كه ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه باج و رسومات بده‌ن، له به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانى گه‌رووى هورمز، به‌پێچه‌وانه‌وه بیر له بڕینى ئینته‌رنێتى جیهان ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكایه.
به‌پێى راى شاره‌زایانى جیهان، ئه‌گه‌ر ئێران په‌نا بۆ كارێكى له‌و شێوه‌یه ببات، گه‌وره‌ترین زیان به‌ر ته‌كنه‌لۆجیاو كاروبارى وڵاتانى جیهان به‌تایبه‌ت وڵاتانى ئاسیا‌و له‌ناویشیدا عیراق، ده‌گه‌یه‌نێت.
ع