مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەغدا هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، بەشێک تەمویلی مووچەی مانگی ئازار (3)ی نەناردووە”.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 21 ملیار و 407 ملیۆن و 595 هەزار و 375 دیناری لە مووچەی مانگی ئازار بڕیوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو بڕە پارەیەی نەنێردراوە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانیی و سەربازیی هەرێم”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 957 ملیار و 122 ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مانگی ئازار (سێ)ی خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
ب ح