مهودا میدیا-
دوو پهرلهمانتارى كوردستان بڵاویانكردهوه، شێروان شێروانى، ماوهى ههفتهیهكه مانگى له خواردن گرتووه و تهندروستیی خراپه.
دهقى نامهى دوو پهرلهمانتارهكه:
عەلی حەمەساڵح و كاوە شێخ عەلی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان:
سەردانی شێروان شێروانیمان کرد
ماوەی پێنج ساڵە ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە ناڕەوا لە زیندانەو سێ ساڵی دیکەش ماوەی سزاکەی ماوە، حەوت ڕۆژە مانی لە خواردن گرتوەو دۆخی تەندروستی باش نییە….
شێروان شێروانی دوو داواکاری هەیە..
یەک: ئەو ماوەی زیندانیکردنەی کە ماوە بۆی بگوازرێتەوە بۆ چاکسازی سلێمانی.
دوو: مۆڵەتی سەردانیکردنی ماڵەوەی پێبدرێت بەپێی یاسا وەک زیندانیانی دیکە.
بەداخەوە ئێستا شێروان شێروانی دۆخی تەندروستی باش نییە، پێشتریش بە ناڕەوا لە زیندان بوە، داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە گوێ لە داخوازیە یاسایەکانی شێروان شێروانی بگیرێت.
عەلی حەمە ساڵح. کاوە شێخ عەلی
ع