مەودا میدیا-
قوباد تاڵهبانی سەردانی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی کرد و ئاشکرایکرد ئەم سنوورە لە دەستپێکی شۆڕشی نوێوە و تائێستا مەڵبەندێکی گرنگ و جێی بایەخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە و بۆ داهاتووش یەکێتی پلانی هەیە لەم سنوورەدا پێگەی زۆر بەهێزتر ببێت.
قوباد تاڵهبانی رایگەیاند “یەکێتی بە تەواوی پابەندە بە هەموو ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە و هەر بۆیە تا ئێستاش بە هەموو تواناوە پێداگریی دەکات لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لە دوای سەرۆک مام جەلالەوە هەرگیز یەکێتی وەک ئێستا پێگەی بەهێز نەبووە و بۆ هەموو پرسە گرنگەکانی کوردستان و عیراق و ناوچەکە پرس و راوێژ بە یەکێتی دەکرێت، بە جۆرێک سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بەردەوامی لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە و ناوەندەکانی بڕیار لە پەیوەندیدایە”.
ب ح