فەرەنسا یاداشتنامەیەك بۆ ئازادی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز دەداتە نەتەوەیەكگرتووەكان

مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، فەرەنسا كار لەسەر داڕشتنی یاداشتنامەیەك دەكات بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە گەرووی هورمز و تیایدا پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی كەشتیوانی لە گەرووەكە پیشان دەدات.

دیپلۆماتكارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە “بڕیارنامەكە پێویستی رێزگرتن لە ئازادی كەشتیوانی لە گەرووەكەدا دووپات دەكاتەوە كە خاڵێكی گەورەیە لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران و گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ ئاسایشی خۆراك و وزەی جیهانی”.

ئەو دیپلۆماتكارە ئاماژەی بەوەشكردووە”ئەو یاداشتنامەیەی كە پێشنیاركراوە بدرێتە نەتەوە یەكگرتووەكان جەخت لەسەر پێویستی رێزگرتن لە یاساكانی دەریا دەكاتەوە و پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییە ئاشتیخوازەكان دەكات كە ئامانجیان دەستەبەركردنی تێپەڕینی سەلامەتە بەناو گەرووەكەدا”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان