موحسین ره‌زایی: یۆرانیۆمى پیتێندراو نانێرینه‌ ده‌ره‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ عاسم مونیر سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى پاكستان وتی “تەنانەت گەردیلەیەکی ماددەی ئەتۆمی پیتێنراو لە وڵات ناچێتە دەرەوە و ئەو ماددانە سەرمایە و سەروەت و سامانێکی نەتەوەیی گەورەی ئێرانییەکانن بۆ بەکارهێنان لە ناوخۆی وڵاتدا”.

باسى له‌وه‌شكرد “هەموو گەل و بەرپرسانی ئێران بە کۆی دەنگ گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە تا ئەو کاتەی متمانە لە لایەن ئەمه‌ریکاوە دروست نەکرێت هیچ دانووستانێک نابێت و سەرەتای ئەم متمانە دروستکردنە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئێرانە”.

لاى خۆیه‌وه‌ عاسم مونیر وتى “بە روونی رایدەگەیەنین کە کێشەی سنوورەکانی ئێران و پاکستان چارەسەر کراوە و لە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ سنوورەکان کراونه‌ته‌وه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان