مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد لە سنووری پاريزگای هەولێر، بەهۆی دواکەوتنی پارەی کارەباوە، بەم سەرمایە سەدان ماڵ کارەبایان لەسەر بڕدراوە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بەپێی چ یاسایەک، حکومەت خزمەتگوزارییەکی بنەڕەتی ژیان لەسەر خێزان و ماڵی خەڵک دەکوژێنێتەوە؟ کام یاسا رێگە دەدات تۆ سێ مانگ مووچەت بە خەڵک نەدابێت، بەڵام ئەگەر هاوڵاتیی (100 تاوەکو 200 هەزار) دیناری تۆ دوا بخات، سزای بدەیت و کارەباکەی لەسەر ببڕیت؟”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کام یاسا ڕێگە دەدات ماڵی خەڵک تاریک بکەیت؟ ئایا ئێوە کە بڕیاری بڕینی کارەبای خەڵک دەدەن بەهۆی قەرزاریی، نازانن حکومەتەکەی خۆتان چەند قەرزاریی هاوڵاتییانن؟ نازانن تەنها لە ساڵی (2020)دا حەوت مووچەتان نەداوە؟”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئایا ناترسن و ناپرسن ئەو خێزانەی کارەبای لەسەر دەکوژێننەوە بەساڵاچوویەکی پەککەوتەیان هەیە؟ منداڵی ساوایان هەیە؟ ژنی دووگیانیان هەیە؟ منداڵی قوتابخانەی هەیە؟ لە بڕینی کارەبای هاوڵاتیی پشتتان بە چ یاسایەک بەستووە؟ ئەمە نەریتی کام حکومەت و کام دەوڵەتدارییە؟”.
ب ح