بن غەفیر: ئیسرائیل پاشکۆ نییە

مەودا میدیا-

وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لە پێگەی تایبەتی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پابەند نابن بە رێککەوتنەکەوە.

ئیتمار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل رایگەیاند “تەلئەبیب پابەندی رێککەوتنی سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران نابێت و ئیسرائیل دەوڵەتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەرییە و پاشکۆ نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای سوپاسگوزاریان بۆ سەرۆک ترەمپ، بەڵام ئیسرائیل کۆماری مۆز نییە دەوڵەتێکی بێهێز و پاشکۆ نییە، دەبێت حزبوڵڵا بە تەواوی هەڵبوەشێتەوە و سوپای ئیسرائیلیش لەو ناوچانەی کە کۆنتڕۆڵی کردوون نەکشێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە رێگریی لە گەڕانەوەی چەکداران بۆ سەر سنوورەکانی باکوور بکرێت، هەر هێرشێکی درۆن یان مووشەک لە لوبنانەوە، وەڵامەکەی بۆردومانکردنی ناوچەی زاحییە دەبێت لە بەیرووت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان