مەودا میدیا-
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە جۆری شێلان، لە ناحیەی سەرقەڵا لە سنوری گەرمیان منداڵێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند” بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناحیەی سەرقەڵای سەر بە قەزای كفری ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر منداڵێكی شێلاوە و بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە”منداڵەكە تەمەنی تەنها یەك ساڵ بووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” ئەو ئۆتۆمبێلەی كە منداڵەكەی شێلاوە لە جۆری كیای باهەڵگر بووە و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەشیان دەستیان لە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە كردووە”.
ئ پ