مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، داهات و خەرجییەکان لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لە ساڵی 2024دا پێویستیان بە 16 ترلیۆن پێنج ملیار دینار بووە وەک خەرجی گشتیی لە ساڵێکدا.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “داهاتی هەرێم لە حەوت ساڵی رابردوودا 51.3 ترلیۆن و300 ملیار دینار بووە، کە پێکهاتووە لە داهاتی نەوتی و نانەوتی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پشکی هەرێم لە بودجە 12.67%ی کۆی بودجەی گشتیی عیراقە، لە ساڵی 2023، بڕی فرۆشتنی نەوت بۆ 7,777,096,000,000 دینار بەرزبووەتەوە”.
ب ح