ترەمپ: ئێران بەنیازە تیرۆرم بكات

مەودا میدیا-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەتەكانی ئەمەریکا، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست ئاشکرایکرد لەمێژە لە ریزیەندی یەكەمی لیستی ئەو كەسانەدایە كە ئێران دەیەوێت تیرۆریان بكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “رێنمایی بە بەرپرسانی وڵاتەکەی داوە، ئەگەر ئێران سەرکەوتوو بوو لە تیرۆرکردنی، ئەوا بە شێوەیەک بۆردومانیان بکەن بە کە پێشتر وێنەی نەبوبێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوە “ئیسرائیل زانیاریی هەواڵگریی بە ئەمەریکا داوە کە ئێران پلانێکی بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ داڕشتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “ئەمەریکا لەماوەی رابردوودا زانیاریی هەواڵگریی بەردەوامی سەبارەت بە ئەگەری كردنە ئامانجی ترەمپ پێگەیشتووە، بەڵام هۆشدارییەکەی ئیسرائیل نوێ بووە و پەیوەندی بە پیلانێکی دیاریکراوەوە هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان