مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ئەنکەرە لەگەڵ سەرۆکی کاتیی سوریا کۆبووەوە و ئاشکرایکرد دەکرێت لە پرسی حزبوڵڵادا شەرع هاوکارییان بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “جۆلانی توانی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا دۆخی وڵاته‌كه‌ی باش بكات، ره‌نگه ناوی سوریا له لیستی ئه‌و وڵاتانه ده‌ربهێنن كه پشتیوانی تیرۆر ده‌كه‌ن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئه‌ردۆغان دۆستی ناتانیاهۆ نییه، به‌ڵام سەرکردەیەکی نایابه و توركیاش ده‌وڵه‌تێكی هاوپه‌یمان و ئه‌ندامی (ناتۆ)یه، ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانێكی گەورەی جه‌نگه‌و ده‌ستكه‌وتی زۆری به‌دیهێناوه”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەگەر ئەو سه‌رۆكی ئه‌مەریكا نه‌بووایە، ئیسرائیل بوونی نه‌ده‌ما، هه‌رجارێك كه ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه، ئەمەریکا زیاتر له سعودیه‌و روسیا نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئه‌مه جگه له نه‌وتی ڤه‌نزوێلا”.
ب ح