بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە بارەی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە سنوری چەند شوێنێكی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداركردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” لە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتووەوە تۆماركردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ) لەسەر رێگای (كەلار-كفری) و بەپێچەوانەوە دەكەونە كار و سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەكی رەسمی تۆمار دەكەن”.
دەقی راگەیەنراوەكە:
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم شۆفێرە بەڕێزەكان
1/لە رێكەوتی 7/6/2026 ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ) لەسەر رێگای (كەلار – كفری) و بەپێچەوانەوە دەكەونە كار و سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەكی فەرمی تۆمار دەكەن.
2/ ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكەین رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 7/6/2026 كاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەو كامێرایانەی كە پێشتر لە رێگای دەرەوەی شار بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ) كاریان دەكرد بەشێكیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی یەك خاڵ
بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
كامێرای یەكەم و كۆتایی رێگاكانی تاسڵوجە – دوكان وە بە پێچەوانەوە، هەروەها كامێرای یەكەم و كۆتایی تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە پێچەوانەوە، بەهەمان شێوە كامێرای یەكەم و كۆتایی رێگای هوانە – وارماوە وە بەپێچەوانەوە، كامێرای یەكەم و كۆتایی رێگای عەربەت – پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن وە بە پێچەوانەوە و كامێرای یەكەم و كۆتایی كەلار – كفری وە بە پێچەوانەوە.
كامێرای رێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ -ناو تەكیە.
كامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاڕاستەكە.
كامێرای ناو عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەكە.
تێبینی:
لە ئێستادا رێگای تاسڵوجە -دووكان هەروەها تاسڵوجە -چەمچەماڵ هێماكانی دیاریكردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەو بچووك دانراوەو كاریان پێدەكرێت.
پابەندبوونتان بە خێراییە دیاریكراوەكان و دووركەوتنەوەتان لە سەرپێچی و سەركێشی دەتانپارێزێت لە لێپرسینەوەی یاسایی و دەرهاویشتەی روداو و كارەساتەكانی هاتوچۆ.
ئ پ