مەودا میدیا-
بەهۆی بەردەوامی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و مانەوەی گەرووی هورمز بە داخراوی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان به بەرزى ماوهتهوه، بهڵام بهراورد به رۆژى رابردووتر دابهزینى تۆماركرد.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 105 دۆلار مامهڵهى پێوهدهكرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 95 دۆلار مامهڵهى پێوهدهكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو رێژەیە لە كاتێكدایە كە گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە و هاوپەیمانەكانی ئەمەریكاش رەتیانكردەوە كە ئامادەبن هاوكاری هێزی دەریایی وڵاتەكە بكەن بۆ كردنەوەی ئەو رێڕەوە ستراتیژییە.
بەشی زۆری نەوتی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت، بۆیە دوای هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئێران وەكو كارتی فشار گەرووەكەی داخستووە و تا ئێستا ئامادە نییە بیكاتەوە.
ع