مهودا میدیا-
شەڕی ئێران هەڕەشەی دووبارە کێشانەوەی نەخشەی هاوسەنگیەکان لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا دەکات، چونکە کاردانەوەکانی لە دەرەوەی رەهەندە سەربازیی و جیۆپۆلەتیکییەکان درێژدەبنەوە بۆ ئەوەی سیستەمی دابینکردنی نەوت بگرێتەوە کە خوێنبەرێکی گرنگە بۆ ئابووری جیهانی.
هەڵاوسانە توندەکانی نرخی نەوت لە دوای سەرهەڵدانی رووبەڕووبوونەوەکەى ئهمهریكا، ئیسرائیل و ئێران، رادەی ئەو دڵەڕاوکێیە ئاشکرا دەکات کە بازاڕەکانی گرتووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا ترسی پەرەسەندنی پچڕانی دابینکردن لە رێگەی گەروی هورمزەوە کە یەکێکە لە گرنگترین رێگا ستراتیژییەکانی ترانزێتی وزە لە جیهاندا.
لەناو ئەم هەڵچوونانەدا پرسیارێکی بنەڕەتی دێتە ئاراوە کە کێ لەم قەیرانە سوودمەندە؟ لە کاتێکدا ئەمهریکا هەوڵدەدات له رێگەی رێوشوێنی نائاساییەوە شۆکی نرخەکان کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام سەرنجەکان روو لە روسیا دەکەن وەک یەکێک لەو کاندیدانەی کە ئەگەری زۆرە بۆ چنینەوەی قازانجی ناڕاستەوخۆ لە بەرزبوونەوەی نرخەکان و سووککردنی هەندێک سنووردارکردنی هەناردەکردنی نەوتەکەی.
دووشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند “ئەمهریکا هەندێک سزای پەیوەست بە نەوت هەڵدەگرێت وەک ئامرازێک بۆ دەستەبەرکردنی دابینکردنی نەوتی پێویست، ئەم لێدوانەی ناوبراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە یانەی گۆڵفەکەی لە شاری دۆرال بەڕێوەچوو، جەختی لەوە کردەوە کە نرخی نەوت بەو رادەیەی کە لێی دەترسا بەرز نەبووەتەوە”.
باسى لهوهشكرد “ئەمریکا هەندێک گەمارۆکانی پەیوەست بە نەوت بۆ دابەزاندنی نرخەکان هەڵدەگرێت”.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز “ئهمهریكا كه سزاى لەسەر هەندێک وڵات هەیە، ئەو سزایانە هەڵدەگرێت تا گەرووی هورمز دەکرێتەوە”.
لەکاتێکدا ترەمپ وردەکارییەکانی ئەم سزایانە دیارینەکرد، بەڵام ئەمهریکا هەفتەی رابردوو دەستبەرداربوونێکی کاتی بۆ ماوەی 30 رۆژ دەرکرد کە رێگەی بە فرۆشتنی ئەو نەوتەی روسیا دەدات کە ئێستا لە دەریادا گیری خواردووە بە هیندستان، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر بازاڕی نەوتی جیهانی.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە، رایگەیاندبوو “ئیدارەی ئەمهریکا بیر لە سووککردنی سزاکانی سەر نەوتی روسیا دەکاتەوە، بۆ یارمەتیدان لە کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزەی جیهانیی کە لە ئەنجامی ململانێکانی ئەمهریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا دروستبووە”.
ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزکردنی دابینکردنی نەوتی جیهانییە لە کاتێکدا کە بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکانەوە باری نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پچڕانی بەرچاو لە بارەکانی نەوتەوە روویدا، بەڵام دەتوانێت هەوڵەکانی ئەمهریکا بۆ بێبەشکردنی مۆسکۆ لە داهاتی شەڕەکەی لە ئۆکرانیا ئاڵۆزتر بکات.
ع