مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له شاخى بابازه‌رده‌ڵه له گوندى ئهحمهدئاواى سه‌ر به ناحییه‌ى خورماڵ، پاراگلايدهرێك كه‌وته خواره‌وه‌و دوو كه‌س برینداربوون.
به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا “رۆژانه چه‌ند كه‌سێك كه یارى پاراگلايدهر ده‌كه‌ن، ده‌چنه شاخى بابازه‌رده‌ڵه له سه‌روى ئه‌حمه‌دئاوا، له‌وێ خۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن و له نزیك خورماڵ ده‌نیشنه‌وه”.
ئه‌م ئێواره‌یه، كاتێك دوو كه‌س خۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌یه‌كه‌وه له پاراگلايدهرهكه، ده‌كه‌ونه خواره‌وه و بریندارده‌بن و ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن تیمى ته‌ندروستیی ناحییهكهوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
برینداره‌كان ته‌ندروستییان باشه به‌ڵام تووشى شكاویی بوون له جه‌سته‌یان.
ع