ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژانە دەکرێت

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب(8)ی فەرمانبەران، دەستی بە رێکارەکانی دابینکردنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە”.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی بە میدیای پارتی راگەیاندووە “ئەم هەفتەیە و دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، دەست بە رێکارەکان دەکەن تاوەکو بتوانن مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “دەست بە ئامادەکاریی کراوە و هەموو هەوڵێک دەدرێت تاوەکو لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش بکرێت کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 مامۆستایە و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان