مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا سەردانی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و ئاشکرایکرد سەردانەکەیان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکان و کارکردنی هاوبەشە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “رێککەوتنێکیان لەگەڵ نەوەی نوێ هەیە و بەمنزیکانە بە فەرمی رێککەوتنەکەیان واژۆ دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم سەردانانە لەنێوان هەردوولا زۆر سرووشتییە و لە هەموو شوێنێک پێکەوە کار دەکەن و سوپاسی هەڵوێستەکانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەکات”.
ب ح