هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز لەئارادانییه

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد لە رۆژی هەینییەوە بای شەماڵ چالاک بەڕووی هەرێمی کوردستاندا بووەتەوە و رۆژانی داهاتوو تەواوی مەودای ئەم هەفتەیە ناو بەناو چالاکی بەردەوامه کە دەبێتە دابەزینی پلەکانی گەرما بە رێژەی (2 بۆ 3) پلەی سیلیزی و لە سێشەممەوە بۆ هەینی ئەگەر هەیە زیاتریش دابەزن.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “دووبارە شەپۆلێکی گەرمای تووند لەسەر ناوچەکانی رۆژئاوای ئەوروپا لەنگەر دەگرێت لەماوەی داهاتوودا ئەویش بەهۆی رووتێکردنی ناوچەیەکی پەستان بەرزی ئازۆری زەریای ئەتڵەسی لەچینە بەرزە کانی هەوا و تەوژمە هەوایەکی گەرمی بیابانی باکووری ئەفریقا، دەرئه ئەنجامی ئەمە قەتیسبوونی گەرماو شەپۆلی بەهێزی گەرمای لێدەکەوێتەوە بۆ ئەو ناوچانە پله کانی گەرما بۆ سەرووی نۆرماڵ جێگیر دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەو سیستەمە لەگەڵ ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عیراق و هەرێمی کوردستان پێچەوانەیە و وادەکات بارستە هەوایە ساردو فێنەکەکان باڵادەست بن بەسەر ئەو ناوچانەدا و لەماوەی رۆژانی داهاتوودا بۆ ماوەی زیاتر لەیەک هەفتەی تریش هیچ شەپۆلی گەرما بۆ ناوچەکانمان لەئارادانییە و رووی تێناکات”.

ئەوەشی خستەڕوو ” تائێستا نزیک و دوور هیچ شەپۆلی گەرمای بەهێز و تاقەت پڕوکێنەر جێگیر بۆ ناوچەکانمان لە ئارادانییە ئەوەی هەیە تاوەکو 10 بۆ 11 ی مانگ دۆخەکە زۆر ئاساییە و بارستە هەواییە فێنکەکان باڵادەستن بەسەر ناوچەکانماندا ، لەدوای 10ی مانگەوە و بۆ سەرەوە گۆڕنکارییەکان جێگیرنین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان