مهودا میدیا-
پاقلە وەك یەكێك لە خۆراكە رووەكییەكان، كۆمەڵێك سوودی گرنگ دەبەخشێتە جەستەی مرۆڤ و هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندیی پێكهاتەكەی بە كۆمەڵێك ماددەی سوودبەخش.
له سوودە گرنگهكانی پاقلە:
یەكەم، دوای ئەنجامدانی راهێنانە وەرزشییە قورسەكان و ماندووبوون، گرنگە كە بڕێك لە پاقلە بخورێت، چونكە دەبێتە هۆی پڕكردنەوەی وزەی لەدەستچوو.
دووەم، یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی پاقلە، بریتییە لەوەی كە دەوڵەمەندە بە جۆرە سوودبەخشەكانی چەوری و ئەمەش بەسوودە بۆ تەندروستیی دڵ و پاراستنی لە تووشبوون بە نەخۆشییەكان.
سێیەم، خواردنی پاقلە لە هەموو كەس زیاتر بۆ كەسانی تووشبووی نەخۆشیی شەكرە پێویستە، چونكە هەڵدەستێت بە كەمكردنەوەی رێژەی شەكر لە جەستەدا.
چوارەم، ئەو كەسانەی كە بڕیاری نەخواردنی گۆشت و پابەندبوون بە رووەكخۆرییان داوە، پاقلە سوودی گرنگی بۆیان هەیە، چونكە رۆڵی شوێنگرەوەی گۆشتیان بۆ دەبینێت لە دابینكردنی پرۆتین.
پێنجەم، پاقلە یارمەتیی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات و بەرەنگاریی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان دەكات.
ع