مەودا میدیا-
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو کەسانەی لە هاوژینەکانیان جیادەبنەوە، ئەگەری مردنی لەناکاویان زیاترە.
ئەو توێژینەوەیە لە وڵاتی نەرویج لەسەر ئەو کەسانە ئەنجامدراوە کەوا یان لە خێزانەکانیان جیابوونەتەوە یاخود هاوژینەکانیان مردوون.
توێژینەوەکە ماوەی 30 ساڵی خایاندووە و تیایدا 60 هەزار کەس وەکوو نموونە وەرگیراون، لە ئەنجامدا ئەوە دەرکەوتووە کە (مردنی هاوژین 14٪ ئەگەری مردن زیاد دەکات، تەنانەت ئەوانەشی کە لە هاوژینەکانیان جیابوونەتەوە زیاتر ئەگەری مردنەکە بەهێزتر بووە). ئەمە پەیوەندیی بەوە هەیە کەوا مرۆڤ بوونەرێکی کۆمەڵایەتییە و دابڕان و گۆشەگیری کاریگەریی نەرێنی راستەوخۆی لەسەری هەیە.
هەروەک ئەوەیش باسکراوە کەوا پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەبێت وەکوو ئەوەی خەم و ئازار لادەبات، یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، هەروەها جەستە و دەروون بپارێزێت و مەترسییەکانی نەخۆشی کەم دەکاتەوە.
ب.ب