داوا دەکرێت ئێران لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی بکشێتەوە

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەریی کۆماری ئیسلامیی کە بەرزترین دامەزراوەی ئایینی و سیاسییە لە ئێراندا داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بکشێتەوە.

ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران رایگەیاند “هەڕەشە بەردەوامەکانی دوژمنان بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەیان دەیسەلمێنێت کە چیتر ناتوانرێت پشت بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ببەسترێت، بۆیە توانای بەرپەرچدانەوەی پێویست بووەتە داواکارییەکی گشتیی لە ناوخۆی وڵاتدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە وڵاتانی دراوسێی ئێران تێبگەن کە ئاسایشی ناوچەکە تەنها لەلایەن گەلانی ناوچەکەوە دەپارێزرێت و بوونی هێزی بێگانە نەک تەنها یارمەتیدەر نییە، بەڵکو هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیرییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان