مه‌ودا میدیا-
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانى عیراق داوایه‌كى له سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كردوه بۆ كڕینى سیستمى به‌رگری.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە په‌رله‌مانى عیراق، داوایەكی رەسمییان ئاڕاستەی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانى عیراق كردوە تا لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیدا بڕە پارەی پێویست بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشكەوتوو لە وڵاتانی روسیا، چین و كۆریای باشوور تەرخان بكرێت.
به‌پێى داواكه‌ى لیژنه‌كه، ئامانج لەو هەنگاوە، پاراستنی ئاسمان و سەروەریی عیراقە و ئەو داوایەش لە كاتێكدایە كە سیستمی بەرگریی ئێستای عیراق سنوردارە و نەیتوانیوە رێگریی لە پێشێلكردنی ئاسمانی عیراق بگیرێت لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەوە.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌رده‌وام له لایه‌ن وڵاتانى ده‌وروبه‌ر، هێرشى مووشه‌كى ده‌كرێته سه‌ر عیراق.
ع