مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەلایەن دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.
لای خۆیەوە عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست رایگەیاند ” رۆژی دووشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و پڕۆسەی دابەشکردنەکەش پێنج رۆژ دەخایەنێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 مامۆستایە و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.
ب ح