ئۆجەلان پەیامێكی نوێی دەبێت

مەودا میدیا-
بڕیارە رۆژی دووشەممە 14ـی ئەیلول، شاندێكی باڵای دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بكات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە كۆببێتەوە.

سەردانی شاندەكە دوای پەسەندكردنی یاسای چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەری یان ئاشتی دێت لە پەرلەمانی توركیا، كە تایبەتە بە قۆناغەكانی چەكدانان و دەستنیشانكردنی چارەنووسی چەكدارانی پەكەكە، لەبەر ئەوەش بڕیاروایە ئۆجەلان پەیامێكی نوێ بگەیەنێت.

تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆكی دەم پارتی رایگەیاندووە “شاندەكە لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور پێكدێت و بڕیار وایە دواین گۆڕانكاریی و بەرەوپێشچوونەكانی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان تاوتوێ‌ بكەن”.

وتیشی “كۆبوونەوەكە لە چوارچێوەی بەدواداچوونەكاندایە بۆ یاسای نوێی پرۆسەی چارەسەری كە لە پەرلەمانی توركیا پەسەندكراوە، بۆیەش جەخت لەوە دەكەنەوە كە بەردەوامیی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجەلان و كۆتاییهێنان بە گۆشەگیری، كلیلی سەرەكیی سەركەوتنی پرۆسەكەیە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان