مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسیی ئاشکرایکرد لەئەنجامی هاتنی برێک هەڵمی شێداری باشوور وساردی جینەکانی سەرەوەی هەوا کاتەکانی ئەمشەو بۆ سبەینێ بۆ بەیانی زوو ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە.
زیاد محەمەد، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “سەرەتا بارانبارین لە ناوچەکانی موسڵ و دهۆک دەستپێدەکات و دواتر بۆ هەولێر، سلێمانی و ناوجەکانی تر درێژدەبێتەوە، حاڵەتەکە بەشێوەی تاوە بارانی هەڕەمەکییە و هەندێک لە تاوەکان هەڵگری بارانی بەخوڕن لەگەڵ برووسکەی تووند، دوای نیوەرۆی سبەینێ کۆتایی دێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز لە 5ی مانگەوە روو لە ناوچەکە دەکات، لەگەڵ هاتنی شێیەکی زۆر شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین تەواوی ناوچەکان ئەگرێتەوە زیاتر لە دوو بۆ سێ رۆژ بەردەوام ئەبێت”.
ب ح