داشکاندنی نوێ لە کرێی خوێندنی زانکۆ حکومییەکان کرا

مەودا میدیا-


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی گرنگی بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بۆ ئەو خێزانانە دەرکرد کە چەند ئەندامێکیان لە زانکۆ حکومییەکان دەخوێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بڕیاری داشکاندنی 50%ی لە کرێی خوێندن بۆ ئەو خێزانانە دەرکرد کە دوو خوێندکار یان زیاتریان لە زانکۆ حکومییەکان بە سیستمی پارالێل یان ئێواران وەرگیراون.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند “شێوازی هەژمارکردنی ئەم داشکاندنە بە جۆرێک دەبێت کە سەرەتا داشکاندنە گشتییەکەی رێژەی (45%) لە کۆی گشتیی کرێی خوێندن لێ دەردەکرێت، پاشان ئەم داشکاندنی (50%)ە لەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە بۆ خوێندکارەکان دادەشکێندرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیاری لێخۆشبوون سەرجەم خوێندکارانی قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا دەگرێتەوە، بە ئاستەکانی (دیبلۆم، بەکالۆریۆس، دیبلۆمی باڵا، ماستەر، و دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان