مهودا میدیا-
لە ساتێکی ناوچەیی زۆر ئاڵۆزدا، کە پەرەسەندنی قسەکردن لەگەڵ هەوڵەکانی دانوستاندا تێکەڵ دەبێت، قەیرانی نێوان ئەمهریکا و ئێران بە هاوکێشەیەکی ناڕوون بەڕێوەدەچێت کە شیکردنەوەی ئەستەمە.
ئهفسهرێكى پێشووى دهزگاى ههواڵگرى ئهمهریكا پێى وایه، بهردهوامى داخستنى گهرووى هورمز و ئهگهرى شهڕى ئهمهریكا و ئێران، دۆخێكى خراپى ئابوورى بۆ ئهمهریكا دروست دهكات كه بههۆیهوه نرخهكان له ناوخۆى ئهمهریكا بهشێوهیهكى بهرچاو بهرزدهبنهوه.
لە نێوان لێدوانەکانی ئێران کە ئاماژە بە ئەگەری شەڕ دەکەن و کردەوەکانی ئەمهریکا کە فشاری ئابووری و سەربازیی دروستدەکەن، ناڕوونیی لە دەوری داهاتووی رووبەڕووبوونەوەکە و دەرئەنجامە سیاسییەکانی بەرفراوانتر دەبێت.
لەو چوارچێوەیەدا، سکۆت ئۆلینگەر، ئەفسەری پێشووی سی ئای ئەی، لە لێدوانێکیدا بۆ سکای نیوز عەرەبی رایگهیاند “لە ئاستەنگە هەرە بەرچاوەکان بۆ تێگەیشتن لەوەی کە لە ناوخۆی ئێراندا دەگوزەرێت، سەختی جیاکردنەوەی ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی ئێرانی لە ناوەندە جۆراوجۆرەکانی دەسەڵات لە ناو رێژیمدایە، بە خەمڵاندنی ئەو، ئەو راگەیاندنە زۆرانە وێنەیەکی روون ناخەنەڕوو کە لەسەری تێگەیشتنێک لە ئاراستەی راستەقینەی هەڵوێستی ئێران بنیات بنرێت”.
ناوبراو هێمای بۆ ئەوە کرد کە لێدوانەکانی محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، فەرماندەکانی سوپای پاسداران و کەسایەتییە مەدەنییەکانی ناو رێژیم، دۆخێکی دژایەتیی و سەرلێشێواوی دروستدەکەن، بە تایبەت کە دانوستانەکان شانبەشانی پەرەسەندنی قسە و باسەکان سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە هەر ساتێکدا بەردەوامە.
ئۆلینگەر پێی وایە ئەم زمانە پەرەسەندووە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ رەنگدانەوەی کاریگەریی گەمارۆی دەریایی ئەمهریکایە لە دەوروبەری کەناراوەکانی ئێران، روونیشی کردەوە کە کاریگەرییەکانی ئەم ئابڵوقە بە روونی لە گوتاری فەرمی ئێراندا دەستیان پێکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی فشارەکانی ئەمەریکا خەریکە بە ئامانجەکانی کەمکردنەوەی توانا ئابوورییەکانی ئێران دەگەن.
ئۆلینگەر لە هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ڕێوشوێنەکانی ئەمهریکادا دووپاتی دەکاتەوە کە گەمارۆی دەریایی بووەتە “کاریگەر و سەرکەوتوو”، بەڵام ئەنجامەکانی بە بۆچوونی ئەو بەو خێراییە دەرناکەون کە واشنتۆن یان هاوپەیمانەکانی ئارەزووی دەکەن.
سەبارەت بە کاردانەوەکانی هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی نوێی نێوان واشنتۆن و تاران، ئۆلینگەر پێی وایە ئابووری ئەمهریکا رووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخەکان دەبێتەوە کە دەگاتە نێوان 4 بۆ 4.50 دۆلار و رەنگە تەنانەت 7 دۆلاریش، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری دەرکەوتە ئابوورییەکانی شەڕ.