مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا له ئه‌نكه‌ره له لوتكه‌ى ناتۆ وتى “ئاگربه‌ست كۆتایی هاتووه و ئێران پێشێلیكردووه”.
وتیشى “شه‌وى رابردوو گورزی توندمان لە ئێران دا، چونكه ئه‌وان هه‌ستان به پێشێلكردنى ئاگربه‌ست دواى ئه‌وه‌ى له گه‌رووى هورمز هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند كه‌شتییه‌ك”.
باسى له‌وه‌شكرد “رێگە نادەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات، ئێمه کاتی زۆرمان لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدا، کاتی ئەوە هاتووە لەگەڵ ئێران کاری خۆمان بکەین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێرانییەکان خۆشیان نازانن چی دەکەن و چۆن ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ رابگرن، به‌ڵام ئیتر ئێمه چاوه‌ڕێ ناكه‌ین، دڵیشم به ناتۆ خۆش نییه و هه‌ڵوێستیان خراپه”.
ع