مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد گفتوگۆکان لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامن و نزیکن لە بەدەستهێنانی رێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەگەر رێککەوتنەکە بە دڵی واشنتۆن نەبێت، جارێکی تر پەنا بۆ بژاردەی سەربازیی و وەزارەتی جەنگ دەبەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “تاوەکو ئێستا رێگای دیپلۆماسییان بەلاوە گرنگترە، چونکە گەیشتن بە رێککەوتن دەبێتەهۆی کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیدا، پەلەیان نییە و ئەوەی دەیانەوێ لە ئێرانییەکان بەدەستی دەهێنن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەگەڵ كردنەوەی گەرووی هورمز چارەسەركردنی دۆسییەی ئەتۆمی ئێران، هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەکشێنەوە، تاران پێشتر رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پەرەپێنەدان و بەرهەمنەهێنانی چەکی ئەتۆمی”.
ئەوەشی خستەڕوو “چەندین جار سەرکردایەتی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، ئەوانەشی لە سەرکردەکانیان ماونەتەوە، ئێستا عاقڵانەتر رەفتار دەکەن، ئەوان خاوەنی سوپا نین بەڵام دانووستانکاری شارەزان”.
ب ح