مەودا میدیا-
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە راگەیەندراوێکدا کۆی گشتیی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئازار (سێ) ئاشکراکرد کە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایگەیاند “هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی ئازار (سێ) 18 ملیۆن و 604 هەزار و 951 بەرمیل بووە و داهاتەکەشی زیاتر لە یەک ملیار و 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەناردەی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بۆ مانگی رابردوو 14 ملیۆن و 561 هەزار و 534 بەرمیل بووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی یەک ملیۆن و 271 هەزار و 200 بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکوکی لە رێگەی بەندەری جەیهان دوو ملیۆن و 772 هەزار و 217 هەزار بەرمیل بووە”.
ب ح