مەودا میدیا-
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەرییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمیندار و ئەندامانی سەركردایەتی و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند “یەكێتی پابەند بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵك دەکاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەم دەرفەتەدا، بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی جەنابتان و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەڕوانین، وەك هێزێكی نیشتمانی و كاریگەر لە خزمەتكردنی گەل و خاكەكەمان”.
ب ح