مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەبارەت بە ئامادەیی سەرۆکی کاتی سوریا بۆ شەڕی دژبە حزبوڵڵا و هاوکاریکردنی وڵاتەکەی لە هێرشکردنە سەر لوبنان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پێویستیان بە هاوکاریی تیرۆریست نییە.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند “سوپاکەیان بەوپەڕی هێزەوە لە لوبنان شەڕ دەکات هیچ کات پێویستیان هاوکاریی ئەو تیرۆریستە قات لەبەرە (جۆلانی) نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جۆلانی باش دەناسن باشترە لە سوریا بمێنێتەوە و دەست لە کاروباری لوبنان وەرنەدات، تاوەکو ئۆپراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر دەسەڵاتەکەی ئەنجام نەدەن”.
ب ح