جێگری سوپای ئێران: ئامانجی دوژمن دابەشکردنی وڵاتەکەمانە

مەودا میدیا-

جێگری سوپای ئێران ئاشکرایکرد گەرووی هورمز بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیاندایە و بە پتەوی لە ناوچەکەدا جێگیربوون و رێگە بە هیچ کەسێک نادەن هەوڵی تێپەڕبوون بدات.

حەبیبوڵڵا سەیاری، جێگری سوپای ئێران رایگەیاند “بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە بنکەی دوژمن لە خاکەکەیاندایە و داوا دەکەن کە نەکرێنە ئامانجی هێرشەکان، لە کاتێکدا هەموو ئاسانکاریی و تواناکانی خۆیان خستووەتە خزمەت دوژمن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوژمن خوازیاری ئێرانییەکی لاواز و پارچەپارچەکراوە و بەرژەوەندییەکانی خۆی لەو ئامانجەدا دەبینێتەوە، بە هەمانشێوە وڵاتانی دراوسێی کەناراوەکانی باشووری کەنداو و ناوچەکانی دەوروبەری دەریای خەزەر، ئەوانیش هەمان ئامانجی دوژمنیان هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان