ترەمپ داواکارییەکی بن سەلمانی رەتکردەوە

مەودا میدیا-

پێگەیەکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی یەمەن رۆژی رابردوو شازادەی جێنشینی سعودیە دووجار پەیوەندی بە سەرۆکی ئەمەریکاوە کردووە.

پێگەی ئەكسیۆسی ئەمەریکی رایگەیاند “رۆژی رابردوو محەمەد بن سەلمان، شازادی جێنشینی سعودیە دووجار پەیوەندیی بە دۆناڵد ترەمپەوە کردووە و داوایکردووە ئەمەریکا هێرش بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن ئەنجام بدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا داواکارییەکەی محەمەد بن سەلمانی رەتکردووەتەوە و پێی وتووە ئەمەریکا بەنیازنییە لەم کاتەدا رێکاری سەربازیی راستەوخۆ دژی حوسییەکان بگرێتەبەر”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو هێزەکانی حکومەتی یەمەن و چەکداری هۆزەکان کە لەلایەن سعودیەوە پشتیوانیان لێدەکرێت هێرشێکی فراوانیان دژبە حوسییەکان دەستپێکرد و لەسەرەتادا چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵکرد بەڵام حوسییەکان لە هێرشێکی پێچەوانەدا تەواوی ناوچەکانیان کۆنتڕۆڵکردەوە و دەستیشیان بەسەر شار و بەندەتی ئەلمەخادا گرت، ئەمەش مەترسی بۆ سەر هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی باب ئەلمەندەب زیاتر بوو.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان