له‌ ئێران 30 ملیۆن خۆبه‌خش خۆیان بۆ شه‌ڕ ئاماده‌كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسى رێکخراوی بەسیجى ئێران رایگەیاند، رێکخستنی خۆبه‌خشه‌كان “گیانفیدا” لە شێوەی شانە و کەتیبە دەستی پێکردووە و زیاتر لە هەزار کەتیبەی گیانفیدا رێکدەخرێن و راهێنانیان پێدەکرێت.

حسێن تایب، بەرپرسی رێکخراوی بەسیج رایگه‌یاند “هەموو هەڕەشەیەک لە دژی ئێران و میللەتە ئازاکەیە، نەتەوەیەک کە زیاتر لە 30 ملیۆن خۆبه‌خشى هەبێت، شکست ناهێنێت، میللەتێک کە گیانی خۆی بەخت بکات، وەڵامدانەوەی هەڕەشە لە گۆڕەپانەکەدا دیاری دەکات”.

وتیشى “رێکخستنی سەربازە خۆبەختەکان لە شێوەی شانە و کەتیبە دەستی پێکردووە و لە پارێزگاى تارانی گەورەوە دەستیان پێکردووە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “قۆناغی یەکەمی مەشق و راهێنانمان لە گۆڕەپانەکاندا لە سەرانسەری وڵاتدا دەستپێکردووە بۆ ئەوانەی ناویان لە مەیدانەکەدا تۆمارکردووە و دوای رێکخستنی کەتیبەی گیانفیدایانی خۆبەخش، یەکەم بنکەی مەشقی خۆبەختکردن دەکرێتەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان