مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، كاتژمێر دووى به‌ره‌به‌یان، بۆرسه‌ى جیهانیی ده‌كرێته‌وه، زێڕ و زیو به به‌رزبوونه‌وه یان دابه‌زینى زیاتر نرخى نوێ تۆمارده‌كه‌ن.
رۆژى هه‌ینى هه‌فته‌ى رابردوو، پێش داخستنى بازاڕى بۆرسه، نرخى زێرَ و زیو به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینیان تۆماركرد، به جۆرێك ئۆنسه‌یه‌ك ئاڵتوون سه‌رو 600 دۆلار دابه‌زى، هاوكات زیو‌یش 35 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك دابه‌زى.
به‌هۆى شێواوى بازاڕى زێڕ و زیو، زۆرێك له ناوه‌ند و بازاڕه داراییه‌كان مامه‌ڵكردنیان راگرت، چونكه رووبه‌ڕووى زه‌ره‌رى زۆربوونه‌وه.
له هه‌رێمى كوردستانیش، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووتر نرخى یه‌ك كیلۆ زیو بۆ 55 وه‌ره‌قه به‌رزبووه‌وه، دواتر بۆ 33 وه‌ره‌قه دابه‌زى، ماوه‌ى دوو رۆژه پێشوییهكى زۆر له‌به‌رده‌م بازاڕه‌كانى دۆلار له هه‌ولێر و سلێمانى دروستبوو، خه‌ڵكێكى زۆر رووبه‌ڕووى زیان بووه.
ئه‌مشه‌ویش له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كان، چاوه‌كان له‌سه‌ر نرخى ئه‌و دوو كانزایهن، به به‌رزبوونه‌وه یان دابه‌زین.
ع