دۆخەكە ئاڵۆزە و بەبێ‌ راگەیاندنی رەسمی جەنگ دەستیپێكردووەتەوە

مەودا میدیا-
رووبەڕووبونەوەی سەربازی نێوان ئەمەریكا و ئێران ئەمڕۆ سێشەممە بەردەوامی هەبوو، بەجۆرێك ئۆپەراسیۆنەكان فراوانتر بوون و چەندین پێگەی جیاوازی ئێران كرانە ئامانج.

ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئەمەریكا رایگەیاند” هێزەكانیان شەپۆلێكی نوێی هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆك كۆماری ئەمەریكا تەواو كردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” لە ماوەی ئەو ئەركە پێنج كاتژمێرییەدا، هێزەكانی ئەمەریكا بە سەركەوتوویی ئامانجە سەربازییەكانیان لە سەرانسەری ئێراندا پێكاوە، لەوانە بوشەهر، چابەهار، جاسك، كۆنارك، ئەبو موسا و بەندەر عەباس”.

لە لایەكی تریشەوە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند” بنكەیەكی ئاسمانی ئەمەریكایان لە ئوردن بە مووشەكی بالیستیكی كردۆتە ئامانج”.

هاوكات سوپای ئوردن خستنەخوارەوەی چوار مووشەكی ئێرانی راگەیاند كە چوونەتە ناو ئاسمانی وڵاتەكە و جەختی لەوە كردەوە” هەر پێشێلكارییەك بۆ سەر سەروەری وڵاتەكەی وەڵامێكی توندی دەبێت”.
لە پێشهاتێكی دیكەشدا هەر ئەمڕۆ سێشەممە، ئیمارات رایگەیاند” دوو كەشتی گواستنەوەی نەوتی وڵاتەكەی بە ناوەكانی (مۆمباسا و باهیا) لە بەشی باشووری گەرووی هورمز بە دوو مووشەكی كروزی ئێرانی هێرشیان كراوەتە سەر و لە ئەنجامدا ئەندامێكی تیمەكان گیانی لەدەستداوە و هەشت كەسی دیكەش برینداربوون.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان