مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، منداڵێك له گه‌رمیا كه‌وته ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى باوكى و گیانیله‌ده‌ستدا.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار رایگەیاند “منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەناوی نور حسێن محه‌مه‌د لەگەڕەکی بەردەسووری کەلار، کەوتووەتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێلەکەی باوکییەوەو گیانیلەدەستداوە”.
باسى له‌وه‌شكرد “منداڵەکە کچە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادە، كه هێنرایه نه‌خۆشخانه‌كه گیانیله‌ده‌ستدابوو”.
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان رووداوى هاوشێوه رووده‌ده‌ن و زیاتر منداڵى ته‌مه‌ن 2 بۆ چوار به‌هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ع