مەودا میدیا-
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە نوێنەرایەتی هەرسێ هەواڵگریی روسیا، تورکیا و سوریا لە شاری لازقییە سەبارەت بە چەکدارە بیانییەکان لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هەرێمییەکان کۆبوونەتەوە.
پێگەی فۆکس پرێس رایگەیاند “روسیا، تورکیا و سوریا پێشنیازیانکردووە چەکدارە بیانییەکانی ناو سوریا لە ململانێی نوێ بەشداریی پێ بکەن و بۆ ئەفریقا و یەمەن بیانگوازنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سعودیە پشتیوانی بۆ پلانەکە دەربڕیوە و هاوکار دەبێت لە پڕچەککردن و گواستنەوەیان بۆ ناو خاکی یەمەن دژبە چەکدارە حوسییەکان”.
ب ح