لیژنەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێم دەستبەکاربوو

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ سەردانی لیژنەی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشووی عیراقی کردووە لە شاری کەرکوک، کە بەپێی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2010 کاردەکات.

دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “هەر هاوڵاتییەک زەرەرمەندبووبێت لەسەردەستی رژێمی پێشووی عیراق، لە ساڵی 1968 تاوەکو 2003، دەتوانێت داوای قەرەبووکردنەوە بکات و حکومەتی عیراق پابەندە بە قەرەبووکردنەوەی، رێکارەکان بە پێشکەشکردنی داواکاریی لەلایەن زیانپێگەیشتووان و سەردانی لیژنەکە دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم یاسایە بۆ هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و هاوڵاتییانی هەرێم کە زەرەرمەندی دەستی ڕژێمی پێشووی عیراق بوون دەتوانن داوای قەرەبووکردنەوە لە حکومەتی ئێستای عیراق بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان