عەممار حەکیم: بیانووە ئەمنییەکانی تورکیا کۆتایی دێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئاشکرایکرد پلانی کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت بە پێی خشتەیەکی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت کە لە 30ـی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند “حکومەتی عیراق هەنگاوی کرداری و بنەڕەتی ناوە بۆ ئەوەی سەرجەم چەکەکان لە دەستی دەوڵەتدا کۆبکرێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە مەبەستی کشانەوەی هێزەکانی لەناو خاکی عیراق دانووستانی گرنگ لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدرێت، دوای ئەوەی بیانووە ئەمنییەکانی ئەنکەرە کۆتایییان پێدێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ژمارەیەک لە گرووپەکان بە کرداری چەکەکانیان رادەستکردووە و بەشێکی تریان ئامادەیییان دەربڕیوە، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ گرووپەکانی تر بەردەوامە کە رازی بوون بەوەی بڕیاری بەکارهێنانی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان