پێشبینی دەکرێت نیو ملیۆن گەشتیار روو لە هەڵەبجە بکەن

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد فێستیڤاڵی هەنار کاریگەریی زۆری لەسەر بوژاندنەوەی بازاڕ و رەخساندنی هەلی کار هەیە.

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “بۆ فێستیڤاڵی ئەمساڵ (500 کەپر)یان بۆ جووتیاران و خانمانی دەستڕەنگین و ئەوانەی خواردەمەنی پێشکەش دەکەن دابینکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “فێستیڤاڵەکە نزیکەی (دوو هەزار هەلی کار)ی بۆ هاوڵاتییانی دەرەوە و ناوخۆی هەڵەبجە رەخساندووە و کاریگەری گەورەی لەسەر ناوچە گەشتیارییەکان هەبووە بەتایبەت هاتنی گرووپی گەشتیارانی عەرەب لە ناوەڕاست و باشووری عیراق”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوا لە گەشتیاران دەکەن پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ و پاراستنی ژینگە ببن، پێشبینی دەکەن زیاتر لە (نیو ملیۆن گەشتیار) روو لە فێستیڤاڵەکە و ناوچە گەشتییارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان