وردبینی لە لیستی مووچە کۆتاییهات

مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ وردبینکردن لە لسیتی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10) و تەرازووی پێداوچوونەوەی مانگی ئەیلول (9)ی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە کۆتایی هات و پێدەچێت هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچە بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، وەزارتی دارایی عیراق کۆنووسێکی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی فالح ساری کردووە، تاوەکو واژۆ لەسەر تەمویلی مووچەی مانگی (10) بکات و رێنمایی بە بەشی ژمێریاریی مووچە بدات چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم بکات، چونکە حکومەتی هەرێم 120 ملیارەکەی رادەست نەکردووە”.

لەئێستادا بەشی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی عیراق چاوەڕوانی بڕیاری فالح ساری، وەزیری وەزارەتەکەیانە تاوەکو واژۆ لەسەر تەمویلی مووچەی مانگی (10)ی هەرێم بکات و هەم بە بڕیارێک بەشی ژمێریاریی مووچە رابسپێرێت بۆ ئەوەی 120 ملیارەکە لەو پارەیە ببڕێت (مقاسە) بکات کە بۆ مووچەی مووچەخۆران دیاریکراوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان