تۆمارکردنی ناوی منداڵ لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بەردەوامە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ئاشکرایکرد لەئیستادا خێزانەکان لەسنووری پارێزگاکە دەتوانن منداڵەکانیان لە تەمەنی یەک ساڵی تاوەکو 12 ساڵی لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمار بکەن.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند “خێزانەکان دەتوانن لە رێگەی بانکەکانەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە بەرانبەر شەش هەزار دینار منداڵەکانیان تۆمار بکەن و لە ئەگەری تۆمار نەبوونی ناو و زانیاریی منداڵەکە پارەکەیان بۆ دەگەڕێتەوە و نافەوتێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو کەسانەی کە پێشتر بلۆککرابوون لەئێستادا دەتوانن داخلی سیستمەکە ببن، هەروەها ئەو هاوسەرانەی کە جیابوونەتەوە دەتوانن بەجیا داخلی سیستمەکە ببنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “سیستمەکە لەسەرەوەی وڵات کارناکات و پشت بە لۆکەیشن دەبەستێت، ئەگەر کەسێک لە دەرەوەی عیراق بێت و هەموو زانیارییەکان تۆماربکات دوای نەبوونی لۆکەیشن، هەموو زانیارییەکان دەسڕێتەوە، بۆیە تەنها لەناو عیراق کاردەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان